Erbil 31°C چوارشەممە 22 تەمووز 16:51

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما بەرزتر دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە ئاسمان ساماڵ  و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرما بەرزتر دەبێتەوە.

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: " ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ ولە پارێزگای دهۆک زیاتر بەرز دەبێتەوە".

سەبارەت بە سبەی پێنجشەممە 16ـی نیسان، کەشناسیی هەرێم دەڵێت، " ئاسمان پەڵەهەور پاشان دەگۆڕیت بۆ نیمچە هەور و لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت.

سەبارەت بە پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ، بەرێوەبەرایەتییەکە پێشبینی دەکات، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر ببنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی پێنجشەممە بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 21 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 19 پلەی سیلیزی
سۆران: 17 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 20 پلەی سیلیزی
دهۆک: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.