Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:49

سی ئێن ئێن: ئێران بنکە مووشەکییە ژێرزەوییەکانی نۆژەن دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

تۆری هەواڵی سی ئێن ئێن بڵاوی کردەوە، وێنەی مانگە دەستکردەکان نیشانی دەدەن کە ئێران لە کاتی ئاگربەستدا خەریکی لادانی ئەو داروپەردوو و پاشماوانەیە کە دەروازەی بنکە مووشەکییە ژێرزەوییەکانیان گرتووە.

وێنەکان دەردەخەن کە ئامێری قورس بۆ چاککردنەوەی دەروازەی ئەو تونێلانە بەکاردەهێنرێن کە پێشتر لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە کرابوونە ئامانج، بە مەبەستی پەکخستنی ئۆپەراسیۆنە مووشەکییەکان.

هەواڵگریی ئەمریکا پێشتر هەڵسەنگاندنی بۆ ئەوە کردووە کە نزیکەی نیوەی هاوێژەری مووشەکەکانی ئێران دوای مانگێک لە جەنگ بە سەلامەتی ماونەتەوە، و لەوانەیە هەندێکیان لە دوای هێرش بۆ سەر دەروازەی تونێلەکان لە ژێر داروپەردوودا مابێتنەوە.

شارەزایان بە سی ئێن ئێن یان ڕاگەیاندووە، ئەم چالاکییەی ئێران نیشانەی دیزاینی "شارە مووشەکییە ژێرزەوییەکانە" کە بە جۆرێک بونیاد نراون بەرگەی هێرش بگرن و ڕێگە بدەن بە هێزەکان جارێکی دیکە دەربکەونەوە و دەست بە ئۆپەراسیۆنەکانیان بکەنەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.