Erbil 31°C پێنجشەممە 13 ئاب 06:28

جەی دی ڤانس: سەرەڕای چەندین دەیەی بێ متمانەیی لە نێوان واشنتن و تاران، پێدەچێت هەردوولا ئامادە بن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن

کوردستان TV
100%

جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند سەرەڕای چەندین دەیەی بێ متمانەیی لە نێوان واشنتن و تاران، پێدەچێت هەردوولا ئامادە بن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن. ئاشکراشی کرد کە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ ڕێنماییی وەفدی ئەمریکای کردووە کە بە نیەتێکی پاکەوە دانوستانەکان ئەنجام بدەن.

جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەش کرد ترەمپ دەیەوێت لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی گەورەوە ئێران ببوژێنێتەوە و بیخاتە ناو بازنەی ئابووریی جیهانییەوە، ئەوەش وەک بەشێک لە پێشنیازێکی ڕێککەوتنی گەورەی ترەمپییانە.

ڤانس ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجی سەرەکی ئەوەیە ئێران لە ڕووی ئابوورییەوە گەشە بکات و بە شێوەیەک بگەڕێتەوە ناو ئابووریی جیهان کە لە چەندین دەیەی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە. گوتیشی کە دانوستانەکان بەردەوام دەبن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندیی هەموو لایەکاندا بێت.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا گوتیشی: سەرەڕای چەندین دەیەی بێ متمانەیی لە نێوان واشنتن و تاران، پێدەچێت هەردوولا ئامادە بن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن. ئاشکراشی کرد کە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ ڕێنماییی وەفدی ئەمریکای کردووە کە بە نیەتێکی پاکەوە دانوستانەکان ئەنجام بدەن.

ڤانس لە کۆتاییدا جەختی کردەوە کە گفتوگۆکان بەردەوام دەبن، بەڵام ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو درزە گەورەیەی لە نێوان هەردوولادا هەیە بە شەوێک چارەسەر ناکرێت.

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.