ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری چەند بەرپرسێکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، وڵاتانی ئەورووپا سەرقاڵی داڕشتنی پلانێکی قۆناغی پاش جەنگن بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتیی بەرفراوان، بە مەبەستی ئاساییکردنەوە و ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، تایبەتمەندیی ئەم پلانە ئەوەیە کە ئەمریکا لەم هاوپەیمانییەدا نییە. ئامانجی ئەورووپییەکان لەم هەنگاوە، دۆزینەوەی ڕێگەیەکی سەربەخۆیە بۆ گەرەنتیی ئازادیی کەشتیوانیی بازرگانی لەم ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەدا، بە شێوەیەک کە دوور بێت لەو ئاڵۆزییە سیاسی و سەربازییانەی نێوان واشنتن و تاران.
تائێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەلایەن یەکێتیی ئەورووپا یان لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە لەسەر ئەم ڕاپۆرتە بڵاونەکراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.