Erbil 31°C پێنجشەممە 13 ئاب 05:54

وەزارەی ناوخۆ ڕاگەیەنراوێك لەبارەی هێرشە درۆنییەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمشەو سێشەممە راگەیەنراوێك لەبارەی ئەو هێرشە درۆنیانە بڵاو دەكاتەوە كە لە دوای راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئەمریكا و ئێران، كراونەتە سەر هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەنراوەكەدا دەڵێت "​لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئەمریکا و ئێران، ئەمە بۆ جاری دووەمە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان".

​دەشڵێت "ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی 14ی نیسانی 2026، لە چەند کاتێکی جیاوازدا، بە چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایەوە سەر هەرێمی کوردستان".

​وەزارەتی ناوخۆ هەروەها رایگەیاند "ئێمە لێرەوە جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە کە هەرگیز بەشێک نەبووە لە هیچ شەڕ و ململانێیەک؛ داواش دەکەین چیتر سەقامگیریی هەرێم و ئارامیی هاووڵاتییان نەکرێنە ئامانج.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.