Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:44

پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی شاڵاوەکانی ئەنفال

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە 38ـەمین ساڵیادی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەنفال یەکێک بوو لە دڕندانەترین تاوانەکانی پاکتاوی نەژادی. سەرۆکی حکوومەت جەخت دەکاتەوە کە دەستکەوتەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان بەرهەمی خەبات و خوێنی شەهیدانە و داواش لە حکوومەتی فیدراڵ دەکات بە شێوەیەکی شایان قەرەبووی بنەماڵەی قوربانیان بکاتەوە.


دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەت:

شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال، یەکێک لە دڕندانەترین شاڵاوەکانی پاکتاوی نەژادی و جێنۆساید بوون کە لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراق لە دژی گەلی کوردستان ئەنجام درا و بووە هۆی بێسەروشوێن بوون و شەهیدکردنی هەزاران خەڵکی بێتاوانی کوردستان و خاپوورکردنی هەزاران گوند و دێهاتی کوردستان.

ئەم جێنۆساید و کۆمەڵکوژیيانەی بەرانبەر خەڵکی کوردستان کران، پێویستە هەمیشە لە یادماندا بمێنن و نەوەکانمان بزانن کە دەستکەوتەکانی ئێستامان بە ئاسانی بەدەست نەهاتوون و کەسیش خێری پێ نەکردووین، بەڵکوو بەرهەمی خەبات و خوێنی هەزاران شەهیدی سەربەرزی کوردستانە.

لەم یادەدا، جەخت دەکەینەوە کە پێویستە حکومەتی عێراق بەرپرسیاریەتيی ئەخلاقی و دەستووريی خۆی جێبەجێ بکات و بەشێوەیەکی شایان، قەرەبووی بنەماڵە و کەسوکاری ئەو شەهید و ئەنفالکراوانەی کوردستان بکاتەوە.

لە سی و هەشتەمین ساڵیادی ئەنفالدا، سڵاو لە گیانی پاکی ئەنفالکراوان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.