ئه‌مڕۆ دووشەممە، شهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان ڕایگەیاند، ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران هێشان بەردەوامە، جەختی لەوەش کردەوە کە هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بەردەوام دەبن دوای ئەوەی دانوستانەکان لە ئیسلام ئاباد لە کۆتایی هەفتەدا شکستی هێنا.
شێهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە لێدوانێکی کورتی تەلەفزیۆنیدا لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران رایگه‌یاند: تا ئه‌و ساته‌ش كه قسه ده‌كه‌م ئاگربەستەکە هێشتا بەردەوامە و هەوڵی چڕ‌وپڕ دەدرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.
ده‌شڵێت، به‌هۆی جیاوازی له بۆچوونه‌كان هه‌وڵه‌كانی ئاگربه‌ست سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، به‌ڵام هیچ لایه‌ك نه‌یگوتووه كه ئاگربه‌ست ده‌شكێنم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.