ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا، ئۆرسۆلا فۆن دێر لاین رایگه‌یاند: به‌هۆی جه‌نگه‌كانه‌وه هیچ سەقامگیرییەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نه‌ماوه دۆخی لوبنان به‌ره‌و كاره‌ساتی مرۆیی گه‌وره ده‌ڕوات.
ئۆرسۆلا فۆن دێر لاین لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "ئاسایشی ناوچه‌كه له‌ڕێگه‌ی گەرووی هورمز دێته دی، چونكه بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به پێداویستییه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه و ئه‌وروپا هه‌یه له دابینكردنی وزه و سووته‌مه‌نی پێویست."
راشیگه‌یاند: بارودۆخی جه‌نگی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران قه‌یرانی وزه‌ی له وڵاتانی ئه‌وروپا قووڵتر كردووه‌ته‌وه و پێویستی به چاره‌سه‌ری هه‌نووكه‌یی هه‌یه.
ئەوەشی خستە ڕوو: "گەڕاندنەوەی ئازادیی كەشتی دەریایی لە گەرووی هورمز لە کارە هەرە لەپێشینەکانیانه."
ئاماژەی بەوەش کرد کە "بەردەوامیی داخستنی گەرووی هورمز شوێنەواری نەرێنی گەورەی جێهێشتووه به‌سه‌ر دۆخی ئابووری جیهانیدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.