Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 18:23

لە سنووری ئامێدی مینی پاسێک وەرگەڕا و 9 قوتابی برینداربوون 

کوردستان TV
100%

بەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەکیی نێوان دهۆک و شارەدێی سەرسنک، مینی پاسێکی گواستنەوەی قوتابیان وەرگەڕا و بەهۆیەوە 9 قوتابی بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

ڕۆژی دووشەممە 13ـی نیسان، لە نزیک ناوچەی ئاشەوا لەسەر ڕێگای سەرەکیی دهۆک – سەرسنک، مینی پاسێکی گواستنەوەی قوتابیان کۆنترۆڵی لەدەست دا و وەرگەڕا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئامێدی بە هێرش ئیسکان پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕاگەیاند، لە ئەنجامی وەرگەڕانی مینی پاسەکە 9 قوتابی بریندار بوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراون. ئاماژەی بەوەش کرد، برینی زۆربەیان سووکە و مەترسیی لەسەر ژیانیان نییە، بەڵام زیانێکی زۆری ماددی بەر مینی پاسەکە کەوتووە.

هاتوچۆی ئامێدی ئاشکرای کرد، ڕووداوەکە بەهۆی خێرایی لێخوڕین و بارینی تەرزە و خراپیی کەشوهەوا بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.