Erbil 31°C پێنجشەممە 30 تەمووز 23:19

سەرۆک بارزانی بۆ پاتریاکی نوێی کەنیسەی کلدانی: کوردستان بە پارێزەری فەرهەنگی پێکەوەژیان دەمێنێتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی هەڵبژاردنی مار پۆڵسی سێیەم نۆنا وەک پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە جیهان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە کرد.
ئەمەش دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:- 

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ هەڵبژاردنی پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك پاتریاركی تازەی كەنیسەی كلدانی لە جیهان پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی پاتریارك مار پۆڵسی سێیەم نۆنا و هەموو پەیڕەوانی كەنیسەی كلدانی لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم. هیوادارم  ئەو هەڵبژاردنە ببێتە هۆی قووڵتربوونەوەی ڕۆحی پێكەوەژیان و لێبوردەیی لەنێوان پێكهاتەكانی عێراق و كوردستان.

هەر بەم بۆنەیەوە پاڵپشتیی خۆمان بۆ ماف و داواكارییەكانی خوشك و برایانی كریستیان و سەرجەم پێكهاتە ئایینیەكانی تری عێراق و كوردستان دووپات دەكەینەوە و بە دڵنیاییەوە كوردستان وەك هەمیشە پارێزەری فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی نێوان هەموو پێكهاتەكان دەمێنێتەوە.

مسعود بارزانی

13ی نیسانی 2026

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.