سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 200 پێگەی حزبوڵایان لە لوبنان کردووەتە ئامانج.
ڕۆژی شەممە 11ـی نیسان، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، زیاتر لە 200 پێگەی سەر بە گرووپی حزبوڵای لوبنانییان کردووەتە ئامانج، ئەمەش چەند ڕۆژێک پێش دانوستانەکان دێت کە بڕیارە لە نێوان ئیسرائیل و لوبنان لە واشنتۆن ئەنجام بدرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە، "لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا هێزەکانی ئیسرائیل زیاتر لە 200 پێگەی حزبوڵای لوبنانییان بە ئامانج گرتووە".
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە: "هێزی ئاسمانی بەردەوامە لە بەئامانجگرتنی ژێرخانی تیرۆریستی حزبوڵا و دابینکردنی پاڵپشتی ئاسمانی بۆ هێزە زەمینییەکانی ئیسرائیل کە لە باشووری لوبنان دان".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.