پهیامنێری كوردساتان تیڤی له كهركوك پێی ڕاگهیاندین، کەمێک پێش ئێستا مێرمنداڵێك لەگەڵ برایەکی تری دهچێته گوندی تەرجل بۆ کۆکردنەوەی ئاسن، دواتر چوونەتە نێو گۆماوێکی گوندەکە بۆ مەلەکردن و یهكێك لە مێرد منداڵەکان کە تەمەنی 13 ساڵ بووه لەئاوەکەدا خنکاوە.
ئهوهش هاتووه: دوای رووداوهكه دەستبەجێ پۆلیسی لەیلان گەیشتووەتە شوێنەکەو تەرمەکەیان دەرهێناوە.
لهو بارهیهوه، پۆلیسی لەیلان رایگهیاندووه: قوربانیەکە لەنەتەوەی عەرەبەو دانیشتووی گەڕەکی پەنجا عەلیی شاری کەرکوکە و لەبنەڕەتدا خەڵکی شارۆچکەی دووزخورماتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.