Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 21:33

قالیباف دوو مەرج بۆ دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دادەنێت

کوردستان TV
100%


محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران (پەرلەمان)، ڕۆژی هەینی مەرجی وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنی دانوستانە چاوەڕوانکراوەکانی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پاکستان ڕاگەیاند.

قالیباف لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بە زمانی ئینگلیزی نووسیویەتی: "دوو ڕێکار کە لە نێوان هەردوولادا ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە، هێشتا جێبەجێ نەکراون، ئەوانیش بریتین لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە لوبنان و ئازادکردنی سەرمایە و پارە بلۆککراوەکانی ئێران پێش دەستپێکردنی دانوستانەکان."

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە پێویستە ئەم دوو پرسە پێش دەستپێکردنی فەرمیی گفتوگۆکان لە ئیسلام ئاباد جێبەجێ بکرێن، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە تاران سوورە لەسەر وەرگرتنی ئیمتیازاتی بەرایی پێش چوونە ناو پرۆسەی گفتوگۆکان لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا.

ئەم لێدوانانەی قالیباف لە کاتێکدایە، کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جی دی ڤانس لە پاکستان لەگەڵ لایەنی ئێرانی کۆببنەوە، بەڵام داواکارییە نوێیەکانی تاران ئاستەنگی بۆ کاتی دەستپێکردنی گفتوگۆکان دروست کردووە.

 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.