Erbil 31°C پێنجشەممە 30 تەمووز 02:09

ترەمپ: ئەگەر دانوستانەکان شکست بهێنن هێرشەکان بۆ سەر ئێران دەستپێدەکەینەوە

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشدارییەکی توند دەداتە کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕایدەگەیەنێت، کە ئەگەر دانوستانەکان شکست بهێنن، هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ئەو وڵاتە دەستپێدەکەنەوە.
ترەمپ جەختی کردەوە کە "چارەنووسی دانوستانەکانمان لە 24 کاتژمێری داهاتوودا یەکلایی دەبنەوە."

لەبارەی شێوازی مامەڵەکردنی تاران، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، کە ئێرانییەکان سیاسەتێکی ناڕوون پەیڕەو دەکەن و وتی: "ئێرانییەکان شتێک بە ئێمە دەڵێن و لە میدیاکانیشەوە شتێکی دیکە دەڵێن، بۆیە نازانین ئێرانییەکان ڕاست دەکەن یان نا."

هەروەها ترەمپ هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزی سەربازی کرد و ڕایگەیاند: "ئەگەر ڕێککەوتن ئەنجام نەدرێت، چەکەکانمان زۆر بەکاریگەرانە بەکاردەهێنین." جەختیشی کردەوە کە کەشتییە جەنگییەکانیان لە ناوچەکە ئامادەکراون و بە باشترین و پێشکەوتووترین چەک پڕکراونەتەوە بۆ هەر ئەگەرێکی سەربازی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.