Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 00:24

ترامپ لەبارەی دانوستان لەگەڵ ئێران:جیهان رێکدەخەینەوە

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە ئاستانەی دەستپێکردنی گفتوگۆکانی وڵاتەکەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، پەیامێکی کورتی لەبارەی داهاتووی ناوچەکە و جیهان بڵاوکردەوە.

ترامپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ترووس سۆشیاڵ) ئاماژەی بە گۆڕانکارییە گەورەکان دا و نووسیویەتی: "بەهێزترین دووبارە ڕێکخستنەوەی جیهان" (The strongest global reset).

ئەم لێدوانەی سەرۆکی ئەمریکا وەک ئاماژەیەک بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و گۆڕینی هاوکێشە سیاسییەکان لێکدەدرێتەوە، بەتایبەت لە کاتێکدا کە جیهان چاوەڕوانی ئەنجامی دانوستانەکانی نێوان واشنتۆن و تاران دەکات کە بڕیارە لە شاری ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بەڕێوەبچێت.

جێی باسە، بڕیارە جێگری سەرۆکی ئەمریکا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ترامپ لەگەڵ شاندێکی ئێرانی کۆببنەوە، کە ئەمەش بە یەکەمین هەنگاوی جددی ئیدارەی نوێی ئەمریکا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی ئێران دادەنرێت.


 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.