Erbil 31°C شەممە 03 تشرینی یەکەم 23:16

ئیسرائیل تێکشکاندنی زیاتر لە 4300 پێگەی حزبوڵڵای ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند، کە لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە تا ئێستا، توانیویانە زیاتر لە 4300 پێگەی سەربازیی حزبوڵڵای لوبنانی تێکبشکێنن و لەکاریان بخەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سوپای ئیسرائیل، ئەو شوێنانەی کە لەناوبراون، پێکهاتوون لە کۆگای چەک و تەقەمەنی، ناوەندەکانی فەرماندەیی و چاودێری، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لەو تونێل و نۆکەندانەی کە حزبوڵڵا بۆ مەبەستی سەربازی و هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەکاری دەهێنان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، کە ئۆپەراسیۆنە زەمینی و ئاسمانییەکانیان بۆ سەر بنکەکانی ئەو حزبە لە ناوچە جیاوازەکانی لوبنان بەردەوامە، ئەوەش بە ئامانجی دوورخستنەوەی مەترسییەکانی حزبوڵڵا لەسەر ناوچە سنوورییەکانی باکووری ئیسرائیل.

ئەم ئامارە نوێیەی سوپای ئیسرائیل لە کاتێکدایە، کە گرژی و پێکدادانەکان لە نێوان هەردوولادا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو چڕتر بووەتەوە و هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی حزبوڵڵا لە بەیروت و ناوچەکانی تری لوبنان بەردەوامییان هەیە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.