جی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە گەشبینە بەو دانوستانانەی بڕیارە لەگەڵ شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان ئەنجامی بدەن.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا پێش بەڕێکەوتنی بەرەو وڵاتی پاکستان، لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد، کە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی دەستپێکردنی ئەم وتووێژانەیە لەگەڵ لایەنی ئێرانی.
لە لایەکی دیکەوە، تا ئێستا بە تەواوی ڕوون نییە کە جارد کۆشنەر و ستیڤ ویتکۆف، وەک دوو نوێنەری دۆناڵد ترەمپ لەم دانوستانانەدا، کەی دەگەنە پاکستان و دەست بە دیدارەکانیان دەکەن.
هاوکات، تائێستا پێکهاتەی شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران و کاتی گەیشتنیان بۆ پاکستان بە شێوەیەکی فەرمی ڕانەگەیەندراوە. ئەم کۆبوونەوانەی ئیسلام ئاباد لە کاتێکدایە کە چاوەکان لەسەر ئاست و ئەنجامی گفتوگۆکانی نێوان تاران و واشنتۆنن لەبارەی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.