وەزیری دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند، بۆ ئاسانکاری و پێشوازیکردن لە بەشداربووانی "گفتوگۆکانی ئیسلام ئاباد 2026"، بڕیاریانداوە ڤیزای پێشوەختە بۆ وەفدەکان و ڕۆژنامەنووسانی جیهان هەڵبگرن.
ڕۆژی هەینی 10ـی نیسان، محەمەد ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، هەموو کۆمپانیاکانی فرۆکەوانی ئاگادار کراونەتەوە کە ڕێگە بەو گەشتیارانە بدەن بەبێ ڤیزای پێشوەختە سەرکەونە سەر فڕۆکەکان، چونکە لەناو فڕۆکەخانەکانی پاکستان ڤیزایان پێ دەدرێت.
وەزیری دەرەوەی پاکستان ئاماژەی بەوە کردم ئەم هەنگاوە لەپێناو زامنکردنی بەشدارییەکی بەرفراوان و سەرکەوتووانەی دیپلۆماسی و میدیاییە لەو گفتوگۆ هەرێمی و نێودەوڵەتییانەی کە بڕیارە ئەمساڵ لە ئیسلام ئاباد بەڕێوە بچن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.