Erbil 31°C سێشەممە 11 ئاب 04:53

لە گەرمیان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە سێ ئەندامی خێزانێک بریندار بوون

کوردستان TV
100%

هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لەسەر ڕێگای سەرەکیی نێوان کەلار و دەربەندیخان، ئۆتۆمبێلێک کۆنترۆلی لەدەست دا و بەهۆیەوە سێ ئەندامی خێزانێک بریندار بوون.

ئەمڕۆ هەینی 10ـی نیسان، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان سەنی) کە بە ئاراستەی شارۆچکەی دەربەندیخان ڕۆیشتووە، لە نزیک گوندی بانیخان کۆنترۆلی لەدەست داوە و خۆی بە ڕاگری قەراغ ڕێگاکەدا کێشاوە.

هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، بەهۆی ڕووداوەکەوە، سێ سەرنشینی ناو ئۆتۆمبێلەکە کە ئەندامی یەک خێزانن، بریندار بوون.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، بریندارەکان لەدایکبووی ساڵانی 1988، 2009 و 2013ـن و بە مەبەستی چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری لە شارەدێی باوەنوور کراون. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.