کیێڤ ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، کە ڕووسیا پاشماوەی هەزار تهرمی سەربازانی ئۆکراینی ڕادەست کردووە کە لە شەڕدا کوژراون، ئەمەش لە چوارچێوهی ههماههنگیی و هاوكارییه سهربازییهكانی نێوانیان.
ناوەندی ئۆکراینی بەرپرسی کاروباری دیلەکانی جەنگ لەڕێگەی تێلێگرامەوە ڕایگەیاندووه، "ئەمڕۆ ئۆکراینا پاشماوەی هەزار تهرمی سهربازهكانی دەرهێناوه و گواستوویهتیهوه بۆ خاكی ئۆكراینا.
بەگوێرەی لایەنی ڕووسیا ئەو تەرمانەی دۆزراونەتەوە هی سەربازانی ئۆکرانیان.
ئاماژەی بەوەشکردووه، "تەرمی ئەو سەربازانە دوای توێكاری پزیشكی ڕادەستی کەسوکاری سەربازەکان دەکرێت بۆ ئەوەی کاتێک ناسنامەیان پشتڕاستکرایەوە، پرسەیەکی دروستیان بۆ بکرێت."
سەرچاوەیەک لە تیمی دانوستانکاری ڕووسیا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، مۆسکۆ لە بەرامبەردا تەرمی 41 سەربازی ڕووسی له كیێڤ وەرگرتووهتهوه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.