ئهمڕۆپێنجشەممە، ڕووسیا جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت لوبنان بەشێک بێت لە ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئەمریکا، ئهوهش له كاتێك دایه كه ئیسرائیل پێداگری لەسەر هێرشەکانی دهكات دژی حزبوڵلای لوبنان.
لای خۆیهوه، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، "وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ عەباس عەراقچی هاوتا ئێرانییەکەی، ستایشی ئەم ڕێککەوتنەی کردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە "مۆسکۆ باوەڕی وایە کە ئەم ڕێککەوتنه ڕەهەندێکی ناوچەییی هەیە و لوبنان دەگرێتەوە".
ماریا زاخارۆڤا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، لە بەیاننامەیەکی جیادا، هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر لوبنان ئیدانە کرد و گوتی: "هەنگاوی دوژمنکارانەی لەو شێوەیە هەڕەشەی تێكدانی دانوستانهكان دهكهن."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.