Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 00:03

فه‌ره‌نسا: پێداچوونه‌وه‌ به‌ ڕێککەوتنی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ ئیسرائیل دەکرێت  

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ پێنجشەممە، حكوومه‌تی فەرەنسا رایگه‌یاند، ئەگەری هەیە جارێکی دیکە پرسی ڕاگرتنی ڕێککەوتنەکەی نێوان یەکێتی ئەوروپا و ئیسرائیل بخرێته‌وه‌ به‌رباس، ئەمەش دوای ئەو لێدانە كوشندانه‌ی كه‌ ئیسرائیل له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاڕاسته‌ی لوبنانی ده‌كات.

لای خۆیه‌وه‌، پاسکال کۆنفاڤرۆ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فه‌ره‌نسا ڕایگەیاند، "بە لەبەرچاوگرتنی جددیەتی ئەو هێرشانه‌ی كه‌ دوێنێ ڕوویاندا له‌ لوبنان گفتوگۆکردن لەسەر ڕاگرتنی ڕێککەوتنی یەکێتیی ئەوروپا و ئیسرائیل ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ بخرێته‌وه‌ به‌رباس."

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەدڵنیاییەوە ئیسرائیل مافی ئەوەی هەیە بەرگری لە خۆی بکات، بەڵام کردەوەکانی نەک هەر قبوڵکراو نین، بەڵکو دژی هه‌موو رێككه‌وتنێك و یاسایه‌كه‌ بۆ پێكه‌وه‌ كاركردن."

ڕاگرتنی ئەم ڕێککەوتنە کە لە ساڵی 2000ەوە کاری پێدەکرێت، پێویستی بە ڕەزامەندی کۆی دەنگی 27 وڵاتی ئەندام له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا هەیە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.