Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 17:49

پاسداران هەڕەشەی وەڵامێکی "پەشیمانکەرەوە" لە ئیسرائیل دەکات

کوردستان TV
100%

سوپای پاسداران ڕۆژی چوارشەممە هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و ڕایگەیاند، لە ئەگەری بەردەوامبوونی "دەستدرێژییەکان" بۆ سەر خاکی لوبنان، وەڵامێکی وەهایان دەبێت کە ئیسرائیل تێیدا پەشیمان بێتەوە.

لە بەیاننامەیەکدا سپای پاسداران ئاماژەی بەوە کردووە، کە هەر جۆرە بەردەوامبوونێکی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، ڕووبەڕووی کاردانەوەیەکی توند و یەکلاکەرەوە دەبێتەوە. سپای پاسداران جەختی کردەوە کە ئامادەن بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک ئەگەر بێت و ئیسرائیل کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی نەهێنێت.

ئەم هەڕەشەیەی تاران لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل بۆردومانەکانی بۆ سەر بەیروت و ناوچە جیاوازەکانی لوبنان چڕکردووەتەوە، ئەمەش وایکردووە ئاستی گرژییەکان لە ناوچەکەدا بگاتە لوتکە و مەترسیی پێکدادانی ڕاستەوخۆ و فراوانبوونی جەنگ لە نێوان تاران و تەلئەبیب زیاتر ببێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.