سەرۆک بارزانی لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە، هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگە (وەیسی ئاخر سەعید شێروانی) دەربڕی، کە بەهۆی سەختیی برینەکانی لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر بارەگایەکی پێشمەرگە لە دەڤەری سۆران، شەهید بوو.
ڕۆژی چوارشەممە، 8ی نیسانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە پرسە و هاوخەمیی خۆی بە باوکی پێشمەرگەی قارەمان، شەهید (وەیسی ئاخر سەعید شێروانی) و خانەوادە و کەسوکاری ڕاگەیاند. شەهید وەیسی ئاخر سەعید شێروانی یەکێک بوو لە بریندارانی هێرشی مووشەکەکانی ئێران بۆ سەر بارەگایەکی پێشمەرگە لە دەڤەری سۆران، کە دوێنێ لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە کۆتایی بە ژیانی هات و شەهید بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.