Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 21:41

مەسرور بارزانی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە دەکات

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرش و دەستدرێژییە ئاشکرایەی کرد کە کونسوڵخانەی گشتیی دەوڵەتی کوێتی لە شاری بەسرە کردە ئامانج.

سەرۆکی حکوومەت ڕایگەیاند: ئەم کارە تێکدەرانەیە پێشێلکارییەکی زەقی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئەو پەیماننامە دیپلۆماسییانەیە کە پاراستنی حورمەتی نێردەکان و دابینکردنی ئاسایشیان دەسەپێنن.

مەسرور بارزانی داواشی لە حکوومەتی فیدراڵ کرد کە لێپرسینەوە لەگەڵ تێوەگلاوانی ئەم هێرشە بکات و ڕێوشوێنی جیددی و کردەیی بگرێتەبەر بۆ دانانی سنوورێکی کۆتایی بۆ ئەو دەستدرێژییانەی کە دەکرێنە سەر نێردە دیپلۆماسییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

ئەمەش دەقی پەیامی مەسرور بارزانی:-

https://x.com/masrourbarzani/status/2041631326692901108?s=20

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.