مام حوسێن هاووڵاتییەكی خەڵكی شارۆچكەی حاجیاوەیە، دوای دوو رۆژ لە بێ سەروشوێنبوونی، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە تەرمەكەی لە شاخێكی ناوچەكە دۆزرایەوە.
هاووڵاتییەكە ناوی حوسێن حاجی قادر تەمەن 57 ساڵ و خەڵکی شارۆچكەی حاجیاوایە، دوای بێسەروشوێنبوونی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە تەرمەکەی لە چیای کێوەڕەشی ڕانیە دۆزرایەوە.
مام حوسێن بە مەبەستی کۆکردنەوەی گیا بەهارییەکان چووبووە شاخ، بەپێی پشکنینی پزیشکی داد بەهۆی جەڵدەی دڵ گیانی لەدەستداوە و لە چیاکە هەڵدێراوە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە دوێنێ ئێوارە هاووڵاتییەکی دیکەش بەناوی عەبدوڵا ئەمیر عەزیز تەمەن 52 ساڵ خەڵکی شاری ڕانیە، بەهەمان هۆکار و بەهەمان شێوە لە چیای قەندیل گیانی لەدەستدابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.