Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:14

پەیامی هاوخەمی سەرۆکی حکوومەت بۆ بنەماڵەی شەهید وەیسی ئاخر شێروانی

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی بەهۆی شەهیدبوونی یەكێك لە بریندارەكانی هێرشە مووشەكییەكی سەر سپیلك بڵاو كردەوە.

دەقی پەیامە هاوخەمییەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان:-

پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان وه‌يسى ئاخر سه‌عيد شێروانی دەکەم کە يه‌كێك بوو له‌ بريندارانى هێرشی ناڕەوای مووشه‌كی ئێران بۆ سەر پێشمەرگە لە دەڤەری سۆران کە بە داخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ شەهید بوو.

خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە کەسوکار و هەڤاڵەکانی و هەموومان بدات .

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.