Erbil 31°C چوارشەممە 29 تەمووز 20:49

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر گوندی زەرگەزەویی هەولێر دەکات کە تێیدا دوو هاووڵاتیی سڤیل شەهید بوون و ڕایدەگەیەنێت، کوشتنی خەڵکی بێتاوان هیچ "شەهامەتێکی" تێدا نییە و ئیرادەی گەلی کوردستان بەم پەلامارانە ناشکێت.

 

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

 

شەوی ڕابردوو دیسان هێرشی ناڕەوا  كرایە سەر هەرێمی كوردستان و بەداخەوە لە ئەنجامدا دوو هاووڵاتیی بێ تاوان لە گوندی زەرگەزەویی سەر بە پارێزگای هەولێر بەهۆی درۆنی ئێرانیەوە شەهید كران. ئەوە ئەوپەڕی تاوانكاری و زوڵمە، هاووڵاتیانی بێ تاوانی كوردستان بەوشێوەیە و بە بێ هیچ پاساوێك دەكرێنە ئامانجی ڕقێكی كوێرانە.

 

شەهید بوونی ئەو دوو هاووڵاتیە بێ گوناحە دڵی هەموومانی پڕ ژان و خەم كرد، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری ئەو دوو شەهیدە دەكەم. خودای مەزن بە بەهەشتی بەرینیان شاد بكات.

 

شەهیدکردنی هاووڵاتیانی سڤیلی هەرێمی كوردستان هیچ شەهامەت و سەربەرزییەکی تێدا نیە. ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو هێرش و پەلامار و درۆنەکان بەهێزترە و هەرگیز ناشکێت. گەلی کوردستان پشتی بە خودا و ڕەوایەتیی دۆزەکەی قایمە.

 

مسعود بارزانی

7ی نیسانی 2026

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.