Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:15

هەورامان.. بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل 5 هاووڵاتی بریندار بوون

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا لە سنووری هەورامان و لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ ڕوویدا و بەو هۆیەوە پێنج هاووڵاتی بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، ڕووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە و لە نزیک گوندی "ڕۆستەم بەگ" ڕوویداوە. ئۆتۆمبێلەکان پێکهاتبوون لە دوو بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت.

بەپێی زانیارییەکانی هاتوچۆ، بریندارەکان پێکهاتوون لە سێ شۆفێر و دوو سەرنشین، کە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید عەلی شیعە لە خورماڵ کراون.

لە ئێستادا تیمەکانی هاتووچۆ لە شوێنی ڕووداوەکەن و لێکۆڵینەوە لە هۆکار و چۆنییەتی پێکدادانەکە دەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.