Erbil 31°C سێشەممە 28 تەمووز 23:09

پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرکۆنەی هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی پێشمەرگەیەک لە سنووری هەولێر دەکات کە بووە هۆی شەهیدبوونی پێشمەرگەکە و هاوژینەکەی، و ڕایدەگەیەنێت کە ئەم جۆرە پەلامارانە "تاوانی جەنگن" و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سنوورێک بۆ ئەم ستەمکارییە دابنێت.


 دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەت

زور غەمبار و دڵگرانم بە بیستنی هەواڵی هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی پێشمەرگەیەک لە سنووری هەولێر کە بووە هۆی شەهیدبوونی خۆی و  خێزانەکەی.

بە هەموو شێوەیەک ئەم تاوانە قێزەونە، سەرکۆنە و تاوانباران شەرمەزار دەکەم.

بە ئامانجگرتنی خەڵکی سیڤیل و ماڵی هاووڵاتییان، تاوانی جەنگە و داوای خەڵکی بێ تاوانی کوردستان،  دەگەینینە هەموو جیهان بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەو ستەمکاریەی بەرامبەریان دەکرێت دابندرێت و چیتر بە بیانووی بێ پاساو، پەلاماری خەڵکی کوردستان نەدرێت.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.