لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد ئەلشەرع دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە پێویستیی ڕاوەستاندنی شەڕ و پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان کردەوە.
ئێواره‌ى دوێنێ دووشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيى له ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی كۆمارى عه‌ره‌بيى سووریاوه پێگه‌يشت.
هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى دۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەكانى، بيروڕايان گۆڕييه‌وه. له‌مباره‌يه‌وه جەختیان لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ڕاوەستاندنی شەڕ و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کردەوە.
دەربارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراقیش، جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کرایەوە. لەم چوارچێوەیەدا، ئەحمەد ئەلشەرع سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان.
دۆخی کورد و پێکهاتەکان لە سووریا، پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ عێراق، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.