Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:22

واشنتن پۆست: گرووپێکی نزیک لە ئێران ڕۆژنامەنووسە ئەمریکییەی دەستگیر کردووە

کوردستان TV
100%

ڕۆژنامەی "واشنتن پۆست"ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەو ڕۆژنامەنووسە ئەمریکییەی کە پێش هەفتەیەک لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق ڕفێندرا، لە ئێستادا لەلایەن گرووپێکی چەکداری نزیک لە ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، ئەو ڕۆژنامەنووسە لەلایەن گرووپێکی چەکدارەوە ڕفێندراوە کە لەلایەن تارانەوە پشتیوانی دەکرێن و لە ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی ئەو گرووپانە لە بەغدا ڕاگیراوە.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە، کە ماوەی هەفتەیەکە شوێنبزربوونی ئەو ڕۆژنامەنووسە ئەمریکییە لە عێراق بووەتە باسی میدیاکان، بەڵام تاوەکو ئێستا لایەنە فەرمییەکانی عێراق و ئەمریکا هیچ زانیارییەکی وردیان لەسەر چارەنووسی بڵاونەکردووەتەوە.

ڕۆژنامە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هەوڵەکان بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەو گرووپە و شوێنی تەواوی دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووسەکە بەردەوامە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دۆخی تەناهی لە بەغدا بەهۆی چالاکیی گرووپە چەکدارەکانەوە لەبەردەم مەترسییەکی بەردەوامدایە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.