سعوودیە ڕایگەیاند، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان سەرکەوتوو بوون لە تێکشکاندنی حەوت مووشەک کە ئاراستەی خاکی وڵاتەکەیان کرابوون.
بەپێی زانیارییە فەرمییەکان، دوای تێکشکاندنی مووشەکەکان لە ئاسماندا، پاشماوە و پارچە تێکشکاوەکانیان لە نزیک چەند دامەزراوەیەکی گرنگی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا کەوتوونەتە خوارەوە.
بەرپرسانی سعوودیە جەختیان کردەوە کە سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی بەردەوام لە ئامادەباشیدان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەک کە ئاسایشی وڵات و دامەزراوە ستراتیژییەکان بکاتە ئامانج.
جێی باسە، تاوەکو ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکی فەرمی لەبارەی هەبوونی زیانی گیانی یان زیانی گەورەی ماددی لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی پاشماوەی ئەو مووشەکانە بڵاونەکراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.