دوای ئەوەی چەند دەنگۆیەک لەبارەی هێرشکردنە سەر کەشتیی جەنگیی "یو ئێس ئێس تریپۆلی" ئەمریکی لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە بڵاوکرایەوە، سەرچاوە فەرمییەکان ڕاستی بابەتەکە ئاشکرا دەکەن و ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە.
پێشتر سوپای پاسدارانی ئێران بانگەشەی ئەوەیان کردبوو، کە لە ڕێگەی مووشەکەوە هێرشیان کردووەتە سەر کەشتیی جەنگیی (USS Tripoli - LHA 7) و بەو هۆیەوە کەشتییەکە زیانی پێگەیشتووە و ناچار بووە لە ناوچەکە بکشێتەوە بۆ باشووری زەریای هیندی.
بەڵام بەپێی زانیارییە پشتڕاستکراوەکان، ئەو کەشتییە هیچ هێرشێکی نەکراوەتە سەر و لە ئێستادا لە دەریای عەرەب بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە لە ئەرکەکانی خۆی، وەک پشتیوانییەک بۆ ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە (Epic Fury).
کەشتیی "یو ئێس ئێس تریپۆلی" کە یەکێکە لە کەشتییە جەنگییە پێشکەوتووەکانی ئەمریکا، وەک بنکەیەکی سەرەکی بۆ گرووپی ئامادەیی تریپۆلی و یەکەی ٣١ی مارێنز کار دەکات، کە نزیکەی ٣٥٠٠ سەرباز و کارمەندی هێزی دەریایی لەسەرە و لە جێبەجێکردنی ئەرکە سەربازییەکانی لە ناوچەکەدا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.