پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، درۆنێک لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە دوو هاووڵاتی شەهید بوون و زیانی ماددیش بە ناوچەکە گەیشتووە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: "درۆنێک لە گوندی (زەرگەزەوی) لە ناوچەی زرارەتی سەر بە پارێزگای هەولێر کەوتووەتە خوارەوە."
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، کە بەداخەوە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە، دوو کەس شەهید بوون و زیانێکی زۆری ماددیش بە شوێنی ڕووداوەکە گەیشتووە.
جێی باسە، دوای ڕووداوەکە هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە و ناسنامەی شەهیدەکان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.