Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:37

فەرماندەیی سەربازیی ئێران: هەڕەشەکانی ترەمپ هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر هێزەکانمان نابێت

کوردستان TV
100%

فەرماندەیی ناوەندیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند، ئەو لێدوان و "قسە نابەجێیانەی" دۆناڵد ترەمپ دەربارەی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیکات، هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر ورە و جووڵەی سەربازانی ئێرانی نابێت.

ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای "خاتەم ئەنبیا" کە ژووری ئۆپەراسیۆنە ناوەندییەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێرانە ئاماژەی بەوە کرد، ئەو هەڕەشە و قسانەی لەلایەن کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا دەکرێن، "وەهمین" و ناتوانن ڕێگری لە ئۆپەراسیۆنە هێرشبەرییەکانی وڵاتەکەی دژی ئەمریکا و ئیسرائیل بگرن.

ئەم کاردانەوەیەی تاران دوای ئەوە دێت، کە دۆناڵد ترەمپ لە چەند لێدوانێکی نوێیدا هەڕەشەی وێرانکردن و تەقاندنەوەی ژێرخانی ئابووری و سەربازی ئێرانی کردبوو، ئەگەر بێت و تاران هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی واشنتۆن لە ناوچەکەدا.

بەرپرسە سەربازییەکەی ئێران جەختیشی کردەوە، کە هێزە چەکدارەکانیان لەسەر پلان و ستراتیژی خۆیان بەردەوام دەبن و ئەم جۆرە لێدوانانە ناتوانن کاریگەری لەسەر ئامانجە سەربازییەکانیان لە ناوچەکەدا دروست بکەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.