Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 13:54

کەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی تاوە باران و بروسکە ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاماژە بە ناسەقامگیریی دۆخی کەشوهەوا دەکات.

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی ئەمڕۆ دووشەممەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان بە شێوەیەکی گشتی نیمچە هەور دەبێت. لە دوای نیوەڕۆوە تاوە باران و بروسکەی بەهاری ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە، کە کاریگەرییەکەی لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت و لە کاتەکانی شەودا لاواز دەبێت.

سەبارەت بە سبەی سێشەممە، کەشناسی دەڵێت؛ ئاسمان لە نیمچە هەورەوە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. بەهۆی ناسەقامگیریی بەرگی هەوا، لە دوای نیوەڕۆوە شەپۆلێکی تاوە باران و بروسکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوام دەبێت. هاوکات پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 2 بۆ 3 پلە نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی سێشەممە بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 17

سلێمانی: 15

دهۆک: 14

کەرکووک: 18

هەڵەبجە: 16

زاخۆ: 15

سۆران: 14

گەرمیان: 20

پیرمام: 14

چەمچەماڵ: 16

حاجی ئۆمەران: 6

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.