Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 22:04

ئێران بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان: ترەمپ دەیەوێت ناوچەکە بەرەو جەنگێکی بێکۆتایی ببات

کوردستان TV
100%

نێردەی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ بەئامانجگرتنی وێستگەکانی کارەبا و پردەکانی ئێران، "بەڵگەیەکی ڕوونە بۆ مەبەستی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ" و دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاووڵاتییانی مەدەنی.

لە پۆستێکی سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) دا، نێردەی ئێران ڕایگەیاند: ئەگەر ویژدانی نەتەوە یەکگرتووەکان زیندوو بووایە، لە بەرانبەر ئەم هەڕەشە ئاشکرایانەی  سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەئامانجگرتنی ژێرخانە مەدەنییەکان بێدەنگ نەدەبوو.

نێردەکەی ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە ترەمپ هەوڵ دەدات ناوچەکە بەرەو جەنگێکی بێکۆتایی ڕابکێشێت، هەروەها داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، هەنگاوی خێرا بنێن بۆ ڕێگریکردن لەم جۆرە هێرشانە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.