ئاژانسی هەواڵی فارسی سەر بە سوپای پاسداران، بڵاویکردەوە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، تەنها 15 کەشتی توانیویانە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ بن، ئەوەش دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی فەرمیی ئێران.
سەرەڕای ئەو هاتوچۆیە کەمە، ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کرد کە جووڵەی دەریایی لەم ڕێڕەوە ستراتیژییە گرنگەدا بە ڕێژەی نزیکەی 90% کەمبووەتەوە لە چاو پێش دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران.
لە کاتی ئەم قەیرانەدا، ئێران ڕێگەی داوە هەندێک کەشتی بە مۆڵەتی تایبەت تێپەڕ بن، بەڵام هۆشداریی داوە کە هەر کەشتییەک پەیوەندیی بە ئەمریکا یان ئیسرائیلەوە هەبێت، ڕێگەی پێ نادرێت بەم ڕێڕەوە ئاوییەدا تێپەڕ ببێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.