Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 11:29

ئێران مەرجەكانی بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز دیاری دەكات

کوردستان TV
100%

نووسینگەی مەسعوود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران ئەمڕۆ یەكشەممە مەرجەكانی وڵاتەكەی بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز بەڕووی هاتوچۆی كەشتییە نەوتی و بازرگانییەكان دیاری كرد.

نووسینگەی سەرۆكی ئێران لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە: قۆناغی ئێستا پێویستی بە ڕێوشوێنی ئابووری هاوتەریب لەگڵ خۆپاراستنی سەربازی هەیە، سەپاندنی باجی نوێش لە گەرووی هورمز بۆ قەرەبووی بەشێك لەو زیانانەیە كە تووشی ژێرخانی ئابووری و دامەزراوەكانی ئێران هاتووە لە ئەنجامی هێرشەكاندا.

راشیگەیاندووە: حكوومەتی ئێران پاشەكشە لەو بڕیارە ناكات تا قەرەبووی سەرجەم زیانە داراییەكانی نەكەنەوە بەپێی ئەو مەرجانەی كە خۆی دیاری دەكات.

ئەم راگەیەنراوەی نووسینگەی مەسعوود پزیشكیان سەرۆكی ئێران لە كاتێكدایە كە تا دێت فشارەكانی ئەمریكا و وڵاتانی ناوچەكە بۆ سەر ئێران بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز زیاد دەكات، ئەو مۆڵەتەی كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دیاری كردبوو بۆ بەرپرسانی ئێران سەبارەت بە كردنەوەی گەرووەكە و رێككەوتن، سبەی دووشەممە كۆتایی دێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.