وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل ئاشكرای دەكات، لە شەڕی ئێران تا ئێستا 6833 هاووڵاتی ئیسرائیلی بریندار بوونە و لەو ژمارەیەش بەشێكیان تا ئێستا لە نەخۆشخانەكان ماونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل رایگەیاند: لەوەتەی شەڕ دەستی پێ كردووە لە رۆژی 28ی مانگی رابردوو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، 6833 هاووڵاتی ئیسرائیلی بریندار بوونە.
لەنێو بریندارەكاندا تا ئێستا 138 كەسیان بەهۆی سەختی برینەكانیان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە كە دوو لەوانە لەژێر چاودێری چڕن، هەروەها بارودۆخی 14ی دیكەیان مەترسیدارە و ئەوانی دیكەش بارودۆخی تەندروستییان مامناوەند و سووكە.
وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل راشیگەیاند، تەنیا لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 108 بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكان، برینی زۆرینەیان (105 كەسیان) سووك بووە، بارودۆخی دووانیان مامناوەند بووە و ئەوەی دیكەشیان تووشی شلەژانی دەروونی بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.