Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 22:04

ترەمپ: ئەگەر تا سبەی لەگەڵ ئێران رێك نەكەوتین لە هەموو شتێك دەدەین

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هیوای خواست تا سبەی دووشەممە رێككەوتن لەگەڵ بەرپرسانی ئێران بكەن بەر لە تەواوبوونی ئەو وادەیەی بۆ رێككەوتن پێیان درابوو.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ یەكشەممە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی (فۆكس نیوز) گوتی: هیوادارم تا سبەی دووشەممە لەگەڵ ئێرانییەكان رێك بكەوین.

گوتیشی: پێموایە دەتوانین لەگەڵ بەرپرسانی ئێران رێككەوتن بكەین، بەڵام ئەگەر رێك نەكەوتین لە هەموو شتێكیان دەدەین.

هەر ئەمڕۆ یەكشەممە لە كاتێكی دیكەدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دوایین پەیامی ئاراستەی بەرپرسانی ئێران كردبوو سەبارەت بە كۆتاییهاتنی مۆڵەتەكەیان بۆ رێككەوتن و كردنەوەی گەرووی هورمز.

ترەمپ لە لێدوانێكدا دیكەدا گوتبووی: رۆژی سێشەممە رۆژی بەئامانجگرتنی وێستگەكانی كارەبا و پردەكان لە ناوخۆی ئێران دەبێت.

هەروەها گوتبووی: هیچ شتێك بەراورد ناكرێت بەو كارەی كە ئێمە لە دوای رۆژی سێشەممەوە دەیكەین ئەگەر رێككەوتن نەكەن.

دۆناڵد ترەمپ پەیامەكەی هەروەها ئاراستەی بەرپرسانی ئێران كردبوو و رایگەیاندبوو: رێككەوتن بكەن و گەرووی هورمز بكەنەوە، ئەگینا رەوانەی دۆزەختان دەكەین.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.