Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 11:34

فوئاد حوسێن و باڵیۆزی ئێران پرسی تێپەڕبوونی تانکەرە نەوتییەکان و دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

کوردستان TV
100%

ڕۆژی یەکشەممە، 5 نیسانی 2026، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، لە بەغدا پێشوازی لە محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق کرد.

 وەزیری دەرەوە سوپاسی لایەنی ئێرانی کرد بۆ ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی تانکەرە نەوتییەکانی عێراق بە گەرووی هورمزدا، جەختیشی لە گرنگی بەردەوامیی ئەم هەماهەنگییە کردەوە لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە ئابوورییە هاوبەشەکان.

باڵیۆزی ئێران تیشکی خستە سەر هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە بارودۆخی شەڕ و کاریگەرییە ئیقلیمییەکانی.

فوئاد حوسێن دووپاتی کردەوە کە هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق ڕەتکردنەوەی شەڕ و بژاردەی سەربازییە. ئاماژەی بەوەش کرد کە ناوچەکە پێویستی بە دیالۆگێکی کراوە و عەقڵانی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و چەسپاندنی سەقامگیری.

لەکۆتاییدا، هەردوولا باسیان لە میکانیزمەکانی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کرد بەو شێوەیەی کە خزمەت بە ئاشتی و گەشەپێدانی ناوچەکە بکات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.