Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 22:04

کەشناسی هەرێم: بارانی لەناکاو و هەورەبرووسکە هەرێم دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاماژە بە ئەگەری دروستبوونی کەشێکی ناسەقامگیر و بارانبارینی لەناکاو دەکات.

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممەی خستەڕوو و رایگەیاند، ئاسمانی هەرێم لە کاتەکانی بەیانی تا دوای نیوەڕۆ بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و تۆزێکی سووک لە هەندێک ناوچەدا دەبینرێت. لە دوای نیوەڕۆوە ئەگەری بارانی کورتخایەن لە ناوچە جیاجیاکان، بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان و سنوورییەکان هەیە. بەهۆی شێداریی هەواوە، ئەگەری گۆڕانکاری خێرا و دروستبوونی هەورەبرووسکە لە ناوچە جیاوازەکاندا هەیە.

سەبارەت بە سبەی  دووشەممە بەرێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، پێشبینی دەکرێت تا نیوەڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بێت، بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە ئەگەری نمەباران و هەورەبرووسکە لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە. لە کاتەکانی ئێوارەی دووشەممەدا، ئەگەری بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکان زیاتر دەبێت و لە هەندێک شوێن لێزمەبارانی بەهاری و هەورەبرووسکە دروست دەبێت.

پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی دووشەممە:

هەولێر: 20

سلێمانی: 18

دهۆک: 19

کەرکووک: 23

هەڵەبجە: 21

گەرمیان: 24

زاخۆ: 21

سۆران: 17

پیرمام: 15

حاجی ئۆمەران: 13

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.