Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 16:20

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی هەستانەوە

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی هەستانەوەی حەزرەتی مەسیح، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کریستیانانی کوردستان و جیهان کرد؛ تێیدا هیوای کۆتاییهاتنی شەڕ و نەهامەتی خواست و دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە پابەندی پاراستن و پتەوکردنی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان دەبێت.

دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەت

بە بۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە)ی حەزرەتی مەسیح (دروودی خودای لە سەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کریستیيانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم جەژن ببێتە مایەی ئاشتی و سەقامگیری و کۆتاییهاتنی شەڕ و نەهامەتی لە کوردستان و ناوچەکەدا.

لەم بۆنەیەدا، جەخت لە پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پتەوکردنی زیاتری كولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان دەکەینەوە.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەردەم لە خۆشی و تەندروستیدا بن.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.