Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 10:59

ترەمپ: لە دڵی ئێرانەوە فڕۆکەوانەکەمان ڕزگار کرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند؛ هێزەکانی سوپای وڵاتەکەی توانیویانە دووەم فڕۆکەوانی ئەو فڕۆکە جەنگییەی جۆری F-15 ڕزگار بکەن کە ڕۆژی هەینی لەناو خاکی ئێراندا کەوتە خوارەوە و ئێستا "سەلامەت و تەندروستە".

ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تروس سۆشیال "Truth Social" نووسیویەتی: "لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، سوپای ئەمریکا یەکێک لە بوێرترین ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردنی لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا ئەنجامدا، بۆ هاوکاریکردنی یەکێک لە ئەندامانی تاقمە سەرنجڕاکێشەکەمان کە پلەکەی عەقیدە و خاوەن ڕێزێکی زۆرە، خۆشحاڵم پێتان ڕابگەیەنم کە ئەو ئێستا پارێزراو و باشە."

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، فڕۆکەوانەکە لە کاتی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەدا بریندار بووە و ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنەکەشی بە بەشداری "دەیان فڕۆکەی جەنگی" جێبەجێ کراوە.

لەوەتەی ڕۆژی هەینییەوە، کێبڕکێیەکی توند لە نێوان هێزەکانی ئەمریکا و ئێران دروست ببوو بۆ گەیشتن بە تاقمی یەکەم فڕۆکەی جەنگی ئەمریکی. میدیاکانی ئەمریکا پێشتر ڕزگارکردنی فڕۆکەوانی یەکەمیان پشتڕاست کردبووەوە و ئێستا بە ڕزگارکردنی فڕۆکەوانی دووەم، تاقمی فڕۆکەکە بە تەواوی گەڕێندراونەتەوە.

ترەمپ جەختی لەوەش کردەوە: "ئەمە یەکەمجارە لە مێژوودا، دوو فڕۆکەوانی ئەمریکی لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا، لەناو دڵی خاکی دوژمندا ڕزگار بکرێن."

هاوکات، لایەنی ئێرانی گێڕانەوەیەکی جیاوازی هەیە؛ ئاژانسی "تەسنیم"ی سەر بە سوپای پاسداران بڵاویکردەوە، لە کاتی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنەکەدا لە ناوچەی ئەسفەهان، هێزەکانیان فڕۆکەیەکی دیکەی ئەمریکییان خستووەتە خوارەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.