Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 11:39

قالیباف: ئێران مەترسی نییە بۆ سەر ناوچەکە و شەڕەکە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە سەپێنراوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، ئێران هیچ جۆرە مەترسییەک بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە دروست ناکات و شەڕەکە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە سەپێنراوە

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، ئێران مەترسی نییە بۆ سەر ناوچەکە و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهانی ئیسلامی هەمیشە لە کارە لەپێشینەکانی تاران بووە.

قالیباف جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی دەستی دۆستایەتی و برایەتی بۆ تەواوی وڵاتانی ناوچەکە درێژ دەکات، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێران خوازیاری ئاشتی و سەقامگیرییە.

سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ئێستاش، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕوونی کردەوە کە ئەم جەنگە لەلایەن وڵاتەکەیەوە هەڵنەبژێردراوە و ئەوان دەسپێشخەرییان تێدا نەکردووە، بەڵکو بە وتەی ئەو، لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە دەستپێکراوە و بەسەر ناوچەکەدا سەپێنراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.