Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 22:05

سەرۆک بارزانی: گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان دەكەم

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی قیامەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کریستیانەکانی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكات


دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.

 

هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی قووڵتربوونی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و، خوشك و برا كریستیانەكان و سەرجەم پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی تر لە عێراق و ناوچەكە لە ئاشتی و سەقامگیریدا بژیین.

 

جەژنتان پیرۆز بێ و بمێنن لە خێر و خۆشیدا

 

مسعود بارزانی

4ی نیسانی 2026


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.