Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 22:06

سوپای ئیسرائیل کوژرانی سەربازێکی دیکەی لە باشووری لوبنان ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ شەممە بە فەرمی کوژرانی سەربازێکی خۆی لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانە بەردەوامەکان لەگەڵ حزبوڵا لە باشووری لوبنان ڕاگەیاند.

بەپێی بەیاننامەیەکی کورت کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە، سەربازەکە ناوی "گای لۆدار"ـە و تەمەنی 21 ساڵە، خەڵکی ناوچەی (یوڤلیم)ـە. ناوبراو سەرباز بووە لە یەکەی "ماگلان" کە سەر بە لیوای چەتربازەکانە و لە کاتی ئەنجامدانی ئەرک و شەڕکردن لە باشووری لوبنان کوژراوە.

بە کوژرانی ئەم سەربازە، کۆی ژمارەی کوژراوانی سوپای ئیسرائیل لە بەرەی باشووری لوبنان لەوەتەی 2ی ئازارەوە بۆ 11 سەرباز بەرزبووەوە.

ئەم پەرەسەندنە لە کاتێکدایە کە پێکدادانە سەربازییەکانی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و چەکدارانی حزبوڵا لەسەر سنوورەکان و لەناو خاکی لوبناندا گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز و ڕۆژانە زیانی گیانی و ماددی لە هەردوو لا دەکەوێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.