گوتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەم ئەلئەنبیای ئێران ڕایگەیاند، کە هێزە بەرگرییە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی لە "هەینییەکی ڕەشدا" بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل، توانیویانە چەندین فڕۆکەی جەنگی و درۆنی پێشکەوتوو لە ئاسمانی وڵاتەکەدا بخەنە خوارەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هێزەکانی سوپا و سوپای پاسداران توانیویانە فڕۆکەیەکی جەنگیی فوق پێشکەوتووی نەوەی پێنجەمی ئەمریکی لە جۆری (F-35)، سێ درۆنی ستراتیژی لە جۆری (MQ-9) و (هێرمس)، هەروەها دوو موشەکی کڕووزی ڕاداربڕ بخەنە خوارەوە.
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە دوو فڕۆکەی جەنگیی جۆری (A-10) و دوو کۆپتەری (بڵاک هۆک) لەلایەن سیستەمی بەرگریی یەکگرتووی وڵاتەوە کراونەتە ئامانج و خراونەتە خوارەوە. گوتەبێژەکە جەختی کردەوە کە ئەمە "ڕۆژێکی پڕ لە شانازییە بۆ یەکەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئێران".
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، گوتەبێژی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیا ئاشکرای کرد کە بەم زووانە پەردە لەسەر چەندین سیستەمی نوێ و پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانی لادەدرێت کە لەلایەن زانا و گەنجانی ئێرانەوە دروستکراون. وتیشی: "دوژمن با بزانێت ئێمە بە هێزەوە لە کەمیندایە و بەم زووانە کۆنترۆڵی تەواوی ئاسمانی وڵاتەکەمان دەکەین و حقارەتی دوژمن بۆ جیهان دەسەلمێنین."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.